لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنسی دیار نییە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “مامەند خودادادی” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داەشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و هەروەها لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
