ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو داراییەکانی فەرماندەکانی سپای پاسداران لە دەرەوەی وڵات دەستی بەسەردا دەگیردرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فەرماندەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە ناردنی داراییەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات، هەوڵی دابین کردنی گروپە میلیشیاکان دەدەن و پێویستە هەموو داراییەکانیان دەستی بەسەردا بگیردرێت. هەروەها لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەم کردەوەیە لە درێژەی گوشارەکانی ئەمریکادایە بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی لە ناوبردنی داراییە نهێنییەکانی بەرپرسانی.
