کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هوشداری بەرزبوونەوەی ڕێژەی سورکوتی ناڕازیان لە ئێران لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

هوشداری بەرزبوونەوەی ڕێژەی سەرکوتی ناڕازیان لە ئێران لە لایەن نەتەوە

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان،مای ساتۆڕاپۆرتنێری تایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت دۆخی مافی مرۆژ لە ئێران، سەبارەت بە بەردەوامی سەرکوتی ناڕازیان لە ئێران هوشداری جددی داوە.

ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەی سەرکوتی هاووڵاتیانی ناڕازی لە ئێران، بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە و هەروەها کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کپ کردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتییەکان ئامادەی ئەنجامدانی هەموو جەنایەتێکە. لە هەمان کاتدا ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕژیم بە مەبەستی شاردنەوەی جەنایەتەکانی و هەروەها پچڕانی پەیوەندی شارومەندان لەگەڵ دەرەوەی وڵات، بۆ ماوەی زیاتر لە ٦٢ ڕۆژە بە تەواوی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی داخستووە. لە کۆتاییدامای ساتۆداوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە بە مەبەستی ڕاگرتنی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی لە ئێران، هەڵوێستیان هەبێت و گوشارەکان بۆ سەر ڕژیم زۆرتر بکەنەوە.