بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو شارومەندە بە ناوی “هێمن حسێنی” ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
