ڕۆژی چوارشەممە ٩ی گوڵان، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری لە شاری سنە چالاکییەکی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بەشداربووانی چالاکییەکە بە بڵاوکردنەوەی تراکت لە شاری سنە، یادی هاوڕێی گیانبەختکردوو جەماڵ چراغ وەیسیان بەرزڕاگرت. شایانی باسە کە چالاکوانان لەم چالاکییەدا ئاماژەیان بە مافە ڕەواکانی چینی کرێکار لە کۆمەڵگادا کردەوە و جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە چالاکییەکەیان بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی کرێکارانی گیانبەختکردوو و هەروەها یەکدەنگی کرێکاران، ڕێکخستووە.
