بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لانیکەم ٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانەکانی ناوەندە پەیوەندیدارەکان کراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ٤ هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەک، بەکارهێنانی ئامێری ستارلینک و هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” دەستبەسەر و ژیانیان لە مەترسیدایە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە ناسنامەی ئەو هاووڵاتیانە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.
