کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان

چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان 1

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەرتەشی ئیسرائیل سەرەڕای بوونی ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان، بە چڕی چەندین پێگەی ئەو گروپەی بوردومان کردووە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیتشوون، لە ماوەی تەنیا یەک کاتژمێردا چەندین گوند و پێگەی حیزبوڵڵای لوبنان، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بە چڕی بوردومان کراون و ئەمەش بووەتە هۆی زیانێکی زۆر گەورەی گیانی و ماددی. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەندین تۆنێلی هێزەکانی حیزبوڵڵا لە لایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناو چوون و هێرشەکان درێژەی هەیە.