ڕۆژی شەممە ٥ی گوڵان، کۆمەڵێک لە کوردانی ئازادی خوازی دانیشتووی شاری تۆرنتۆی کانادا، بە بەڕێوەبردنی مەراسمێک، ڕێزیان لە یادی گیانبەختکردووانی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بەشداربووانی ڕێوەڕەسمەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە درێژەدەری ڕێگای گیانبەختکردووان دەبن و وێڕای بڵاو کردنەوەی چەندین بەڵگە فیلم سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، سەرەڕای ئیدانەی توندی هێرشەکان، جەختیان لە سەر بەردەوامی خەباتی ئازادیخوازان دژ بە کۆماری ئیسلامی کردەوە.
