کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی کاتیی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە

ئازادی کاتیی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە 1

ڕۆژی دووشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار پاش چەندین ڕۆژ دەستبەسەرکرانیان، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیاردی بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانیمەحیەدین و بێهنام مەعرووفیبە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و بە مەبەستی دەستپێکردنی ڕەوەندی لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کرابوون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە ڕاگەیاندنێک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانیان یان ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان، بڵاو نەکراوەتەوە.