کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ھەوڵەكانی بەریتانیا بۆ سزادانی سپای پاسداران

ھەوڵەكانی بەریتانیا بۆ سزادانی سپای پاسداران

سەرۆکوەزیری بریتانیا، ڕایگەیاند کە دەوڵەتەکەی خەریکی داڕشتنی یاسایەکی نوێیە بە مەبەستی سزادان و سنووردارکردنی چالاکییەکانی سپای پاسداران.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە سەرۆكوەزیری بریتانیا لە نێوخۆی وڵاتەکەیدا لەژێر گوشارێکی زۆردابوو بۆ ئەوەی هاوشێوەی ئەمریکا و یەکیەتیی ئورووپا، هەڵوێستێکی توندتر بەرامبەر بەو دامەزراوە سەربازییەی ئێران وەربگرێت. وەزارەتی نێوخۆی بریتانیا ئاشکرای کردووە کە هەرچەندە بەپێی یاسا کۆنەکان نەدەکرا ڕێکخراوە فەرمییەکانی وڵاتان سزای تێرۆریان بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام ئێستا سەرقاڵی جێگیرکردنی ڕێسایەکن کەهێزێکی هاوشێوەی سزای تیرۆری هەبێت. ئەم یاسایە ڕێگە بە دەسەڵاتدارانی لەندەن دەدات بە توندی ڕووبەڕووی ئەوچالاکییە تێکدەرانەببنەوە کە ڕێژیمی ئێران لە نێو خاکی بریتانیادا ئەنجامیان دەدات.