ڕۆژی هەینی ٤ی گۆڵان، ژمارەیەک لە گەنجانی بێکار لە شارۆچکەی چۆار لە پارێزگای ئیلام، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک داوای دامەزراندنیان لە پاڵاوگەی پێترۆشیمی چوار کرد.
بەپێی وتەی نوێنەری ناڕازیان، بەشی خەڵکی چوار لە چالاکییەکانی پێترۆشیمی تەنها پیسبوونی هەوا و کێشە ژینگەییەکانە. ئەو وێڕای ڕەخنەی توند لە نەبوونی دامەزراندنی هێزی کاری خۆجێیی لەم کۆمپانیایە، وتی: باس لەوە دەکرێت کە هەلی کار بە کەسانی تر دەدرێت، کە ئەمە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی لە نێوان گەنجان و خەڵکی ناوچەکە، چونکە زۆربەی گەنجانی ئەم ناوچەیە سەرەڕای هەبوونی شارەزایی و خوێندەواری، هێشتا بێکارن و ساڵانە چاوەڕوانی دەرفەتی کارن.
