کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر مەیدانێکی نەوتی پارێزگای هەولێر

هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر مەیدانێکی نەوتی

بەپێی دوایین هەواڵەکان، میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی مەیدانێکی نەوتی سەر بە پارێزگای هەولێریان بە چەند مووشەک کردووەتە ئامانج.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، چالاکییەکانی ئەو مەیدانە نەوتییە، پاش هێرشەکە بە تەواوی ڕاوەستاوە و کرێکاران ڕەوانەی شوێنێکی ئەمن کراون. شایانی باسە کە لە کاتی دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بەردەوام ژێرخانەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن سپای پاسداران و میلیشیاکانی لە عێراق کراونەتە ئامانج و بە هۆیەوە زیانێکی زۆریان بەر کەوتووە.