ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کەمپی سورداش و یەکێک لە بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیراوە.
بەپێی دوایی هەواڵەکان، بارەگایەکی پارتی ئازادی کوردستان، بە چەندین درۆنی ئینتحاری بە ئامانج گیراوە و بە هۆیەوە پێنج پێشمەرگەی ئەو حیزبە بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. لە هەمان کاتدا، کەمپی سورداش و شوێنی مانەوەی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە دوو مووشەک کراوەتە ئامانج. شایانی باسە کە بەپێی ددوایین زانیارییەکان، زیانێکی گیانی لە هێرشەکانی ڕژیمدا بۆ سەر کەمپی سورداش بەر ئەو حیزبە نەکەوتووە، بەڵام بە هۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنی مانەوەی بنەماڵەکان کەوتووە.
