بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوو چالاکوانی مەدەنی خەڵکی پارێزگای ئیلام، پاش زیاتر لە یەک مانگ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کران.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ساسان و پەرەستوو چەمەن ئارا“، ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە ئەو دوو شارومەندە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە هەر یەک بە دانانی بارمتەی ٧ میلیاری ئازاد کراون و لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کرابوون.
