بەگوێرەی ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤ، ١٢ زیندانی سیاسی لە کوردستان مەترسیی جیدی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
دامەزراوە مەدەنییەکان وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ناعادڵانەبوونی پرۆسەی دادگایی و دەرچوونی ئەو حوکمانە بە پشتبەستن بە دانپێدانانی زۆرەملێ، خوازیاری دەستێوەردانی خێرای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوون. ناوەکانی ئەم زیندانیانە بریتبن له: پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، مێحراب عەبداللهزادە، ڕزگار بیگزادە بابامیری، پژمان سوڵتانی، کاوە ساڵحی، عەلی قاسمی، حاتم ئازدەمیر، یوسف تیمووری، ناسر بەکرزادە، محەممەد فەرەجی و ڕئوف شێخ مەعروفی. هەروەها چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە بێدەنگبوون لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا دەتوانێت بە کارەساتێکی مرۆیی کۆتایی پێبهێنێت و جەخت لەسەر پشتیوانیی گشتی بۆ وەستاندنی ئەم حوکمانە دەکەن.
