کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندار بوونی 35 کەس  بەهۆی تەرزە و باران لە راپەڕین

بریندار بوونی 35 کەس بەهۆی تەرزە و باران لە راپەرین

بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزە و باران لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، لافاو لە چەند گەڕەکێک دروستبوو و بەهۆیەوە 35 کەسیش بوون

رۆژی دووشەممە، 20ـی ئاوریلی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: “لە ماوەی چەند کاژێری سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆدا، 35 حاڵەتی برینداربوون بەهۆی کەوتنەخوارەوە و شکانی دەست و قاچ و ئازاری جەستەیی، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە تۆمارکراون.” تەندروستیی راپەڕین، هۆکاری زۆریی بریندارەکانی گەڕاندەوە بۆبەهێزیی شەپۆلی تەرزە و باران و ئاڵۆزبوونی دۆخی هاتووچۆی رێگاوبانەکانجێگای ئاماژەیە کە کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بارانبارین ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێ و پێشبینی دەکرێت، پێنجشەممە و هەینی کەشەکە ئاسایی ببێتەوە.