لە ئۆپەراسیۆنی هێرش بۆسەر قوتابخانەکانی دوو پارێزگای باکووری کوردستاندا 249 بەکارهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی دەستگیرکران و دواتر 68 کەسیان ڕەوانەی زیندان کران.
بەپێی هەواڵەکان دوای لێپرسینەوە، بە بڕیاری دادوەر، 127 دەستگیرکراو ئازادکران کە پێنج کەسیان لەخوار تەمەنی یاساییەوە بوون. شایانی باسه گەڕان و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی 95 کەسی دیکەش بەردەوامە. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 249 گومانلێکراو بە گومانی جۆراوجۆر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکران و هەزار و 104 هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیش داخران.
