کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتگیری لە غەزال مولان و وەستانەوە دژ بە جیاوازی لە کۆبانی

پشتگیری لە غەزال مولان و وەستانەوە دژ بە تفرەقە لە کۆبانی

دوابەدوای گیان لەدەستدانی غەزال مولان، پێشمەرگەیەکی گەنجی کورد، شاری کۆبانی لە ڕۆژاوا شاهیدی کۆبوونەوە و ڕێپێوانی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان بوو بۆ پشتگیری لە غەزاڵ و سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە هێرشەکانی ئەدواییەدا گیانیان لەدەست داوە.

خەڵکی کۆبانی لەم حەرەکەتە ناڕەزایەتییەدا، بە جەختکردنەوە لەسەر هاوپشتی نێوان بەشە جیاوازەکانی کوردستان، هێرشە درۆنییەکانی سپای پاسداران و پێشهاتەکانی دوای گیان لەدەستدانی ئەم پێشمەرگەیان مەحکوم کرد. لەو کۆبوونەوەیەدا، هەوڵەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ دروستکردنی کەلێن و ناکۆکی نێوان هێزە کوردییەکان، لەگەڵ ناڕەزایەتییەکی توند بەرەوڕوو بووەوە و جەخت لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی، ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤ و خەباتی هاوبەش کرایە.