ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “سۆران عەبدوڵڵازادە” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
