کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان

بەردەوامی گوشاری هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتیان لە شارە

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان بە مەبەستی ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان، گوشارێکی توندی ئەمنی خستووەتە سەر هاووڵاتیان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارە جیاوازەکان، لانکیەم ١٤٠٠ هاووڵاتی بە تۆمەتیکۆکردنەوەی زانیاری لە سەر پێگەکانی ڕژیم و ناردنیان بۆ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەر، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هەروەها ناردنی وێنەی هێرشەکان بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی کۆمەڵێکی زۆریان دیار نییە. لە هەمان کاتدا هێزە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ڕێکخستنی سەدان خاڵی پشکنین، هەوڵی ڕێگری لە کۆبوونەوەی خەڵک دەدات.