بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەنوەر قوربانی” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی بە بێ بەڵگەی قەزایی و بە هۆکارێکی نادیار دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و پاشان بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
