کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامبوونی بێ‌هەواڵی لە دوو هاوڵاتیی خەڵکی پیرانشار

بەردەوامبوونی بێ‌هەواڵی لە دوو هاوڵاتیی خەڵکی پیرانشار4

لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک لە دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی مەحیەدین مەعروف‌نیا و کوڕەکەی بێهنام مەعروف‌نیا، چارەنووسیان هێشتا نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتێی گەیشتوو، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەیان، دام و دەزگا ئەمنییەکان لە دانی هەر جۆرە وەڵامێک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستی ئەم دوو هاوڵاتییە خۆیان دەبۆێرن. ئەم باوک و کوڕە، هەفتەی ڕابردوو بە بێ بەڵگە و بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان بێبەش کراون. شایانی باسه هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان لەبەردەستدا نییە.