ڕۆژی هەینی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، کەمپەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە چەندین درۆن و مووشەک لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیرا.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کەمپە مەدەنییەکانی جێژنیکان و گردەچاڵ و هەروەها پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە چەندین درۆمی ئینتحاری و مووشەک بە ئامانج گیراون و لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە و ئەندامانی بنەماڵەی ئەو حیزبە بە ناوەکانی “شاهین ئازەربەرزین، نەدا ئەمیری و سەمیرا ئەڵڵایاری” گیانیان بەختکردووە و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون، کە دۆخی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان کە باوکی شاهین ئازەربەرزینە ناجێگیرە.
