کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشەکانی نێوان حزب‌الله و ئیسرائیل

بەردەوامی هێرشەکانی نێوان حزب‌الله و ئیسرائیل

لە هێرشە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆسەر باشووری لوبنان چەندین کەس کوژران و حزب‌اللەش هێرشەکانی خۆی بۆسەر باکووری ئیسرائیل درێژە پێداوە.

هەواڵنێری لوبنان ڕایگەیاند کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر باشووری وڵات چەندین کەس کوژران. سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە کەعەمەلیاتی ئامانجداری زەمینیبۆ پاراستنی دانیشتوانی باکووری وڵات بەردەوامە و ئامانجیان هێزەکانی حزب‌اللەیە. لە هەمان کاتدا، حزب‌الله بەرپرسیارێتی چەند هێرشێکی مووشەکی بۆ ناوچەکانی باکووری ئیسرائیلی لە ئەستۆ گرتووە، کە بە وتەی سوپای ئیسرائیل، نزیکەی ٣٠ مووشەک ئاراستە کە لە ئاکامدا یەک کەس بریندار بووە.