ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەزاران سەربازی نوێ ڕەوانەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی “واشنگتۆن پۆست”، پنتاگۆن بڕیاریداوە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەزاران سەرباز ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. ئەم هێزانە بپێک دێن لە نزیکەی ٦٠٠٠ سەربازی «یو اس اس جورج ئیچ دەبڵیو بوش ” و ٤٢٠٠ سەربازی تر لە گروپی “یو اس اس باکسر”. شایانی باسه ئەم ناردنی ئەم هێزانە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزی نێوان ئەمریکا و ئێران هێشتا بەردەوامە و مەترسی توندبوونەوەی شەڕ لە ئارادایە.
