هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە چڕتر کراوەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا، لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٢٣٢ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون.
بەپێ ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٢٣٢ کەس بەبێ فەرمانی دادوەر و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو هاووڵاتییانە که بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بۆ تێکدانی ڕایگشتی و وێنەگرتنی شوێنە بۆردومانکراوەکان دەستبەسەر کراون، لە ژێر گوشاردا دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگیراوە، و لەگەڵ ئەوەشدا، دۆسیەی یاساییان بۆ کراوەتەوە و ڕووبەڕووی دادگا بوونەتەوە.
