دوناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەمریکا دەست دەکات بە گەمارۆدانی تەنگەی هورمز.
دەوترێت ئەم هەنگاوە که دوای شکستی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران و لە دۆخی ناسەقامگیری ئاگربەستدا هەڵگیراوە. دەبێتە هۆی گرژی و ئاڵوزی هەرچی زیاتر. ترامپ لە تروث سۆشیال وتی: بەرەوڕووی هەر کەشتییەک دەبینەوە کە باج بدات بە ئێران و هەروەها پاککردنەوەی مینەکانی ناو دەریا دەست پێدەکات. ئەو هەروەها هەڕەشەی کرد کە فشاری سەربازی و ئابووری، ئێران ناچار دەکات بە قبووڵکردنی داواکارییەکانی ئەمریکا. شایانی باسە کە سەرەڕای ئەم ئاڵوزیانە، هەفتەی ڕابردوو سێ کەشتی گەورەی نەوت هەڵگر بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون.
