کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شۆفێر کامیۆنەکان لە ئیرلەند

مانگرتنی شۆفێرانی کامیۆن لە ئیرلەند1

شۆفێر کامیۆن و ئامێرە قورسەکان لە باکووری ئیرلەند بەهۆی بەرزبونی نرخی سووتەمەنی، دەستیاندایە مانگرتن.

کاروانێک لە ئۆتۆمبیل و کامیۆن و تراکتۆرەکان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە چەند شەقامێکی ناوچەکەیان داگیر کرد و بوونە هۆکاری دروستبوونی ترافیک. یەکێک لە خاوەن کارەکان وتی: تەنها لە مانگی ڕابردوودا، خەرجی سووتەمەنیان زیاتر لە ٥٠٠٠ پۆند زیاد بووە و ئێستا بە نیشانەی نارەزایەتی کارەکان دەوەستێنن. شایانی باسه ئەم مانگرتنە لە کاتێکدایە کە بەهۆی شەڕ و ملمڵانێکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت و گاز بە ڕادەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە.