لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەرپرسانی وڵاتانی ئیسرائیل و تورکیا بە بڵاو کردنەوەی چەندین بەیاننامەی دژ بە یەک، لە بەرامبەر یەکتردا ڕاوەستاون.
بەپێی دوایین هەاوڵەکان، “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و هەروەها دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، بە هەڕەشەیک دژ بە وڵاتی تورکیا دەزانێت و پێویستی بە وڵامدانەوەی خێرا دەبێت. لە هەمان کاتدا وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە تورکیا بێدەنگ بێت و خۆی لە کێشەکانی ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دوور بگرێت و لە هەمان کاتدا جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ڕژیمی تورکیا یەکێکە لە پشتیوانە سەرەکییەکانی حەماس و گروپە جیهادییە تیرۆریستەکان لە ناوچەکە و تەنانەت کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی ناوچەکەی کۆمەڵکوژ کردووە کە پێویستە کاتی خۆی سەبارەت بە جەنایەتەکانی لێکۆڵینەوەی لە سەر بکرێت.
