حەقدەستی کرێکارانی ئۆتۆمبێلسازی لە ھێند دوای بەڕێوەبردنی ناڕەزایەتی سەبارەت بە چوونە سەرەوەی هەزینەکانی ژیان کە بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێرانەوە دروست بووە، بەرز کرایەوە.
بەپێی راپۆرتەکان، دوای ئەوەی کرێکارانی کارخانەکان ئەم هەفتەیە بەهۆی زیادبوونی تێچووی ژیان لە ئەنجامی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، دەستیان لەکار کێشایەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی، کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازی «هاریانا» لە هێند، ڕۆژی هەینی بڕیاری زیادکردنی ٣٥٪ی حەقدەستی کرێکارانی دەرکرد. ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئۆتۆمبێلسازی «هاریانا» ڕایگەیاندووە کە کەمترین مووچەی کرێکارانی غەیرە حرفەایی لە نزیکەی ١٢٠ دۆلارەوە بۆ هەر مانگێک، بۆ ١٦٥ دۆلار لە مانگێکدا زیاد دەکات و ئەم بڕیارە لە یەکی ئاوریلەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
