ڕۆژی شەممە ١٥ی خاکەلێوە ژمارەیەک لە کرێکارانی “پویا نەخ”ی ئیلام بە دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت بە نەکردنەوەی کارگەکە، داوای گەڕانەوە بۆ سەر کار و هەروەها حەقدەست و مافە دواخراوەکانیان کرد.
چەند ساڵێکە ئەم کۆمپانیايە کە لە بەشی تایبەتیدا لە ناوچەی پیشەسازی شەشدار چالاکی هەبوو، توشی کێشەی گەورە بووە بەجۆرێک که نزیکەی ١٠ مانگە بەرهەمهێنان تیایدا وەستاوە و کرێکاران بێکار و بێ داهاتوون. ئەوان دەڵێن لە دۆخی ئێستای جەنگدا، بەهۆی وەدواکەوتنی چەندین مانگ حەقدەست، جەژنانە و سەنووات و هەروەها نەدرانی نزیکەی ٧ ساڵ جیاوازی موچەکانیان لەلایەن خاوەنکارەوە، بارودۆخی ژیان خراپە و داوای بە دەنگەوە هاتنی دەسەڵاتدارانی حکومەت دەکەن.
