بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ١٢ زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی ئێڤین، ورمێ، سنە و بۆكان لەگەڵ مەترسیی جیددی لەسێدارەدان بەرەوڕوون.
سزای لەسێدارەدانی ٤ لەو زیندانییانە بەناوەکانی پەخشان عەزیزی، حاتەم ئۆزدەمیر، یوسف ئەحمەدی، مێحراب عەبدوڵڵازادە، ناسر بەکرزادە، ڕەئوف مەعرووفی و محەممەد فەرەجی، له دادگای باڵا پشتڕاستکراوەتەوە و مەترسی جێبەجێکردنیان لە ئارادایە. هەروەها دۆسیەی وریشە مورادی، عەلی قاسمی، پێژمان سۆڵتانی، کاوە ساڵحی و ڕزگار بەگزادە دوای نەقزی سەرەتایی ڕەوانەی دادگای ئینقلاب کراون بۆ دووبارە لێکۆڵینەوە و لە دۆخی نادڵنیایی و لە ژێر هەڕەشەی لە سێدارەدان ماونەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ڕێژیمی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ زیندانیی سیاسیی دیکەی لە زیندانی قزڵحسار لە شاری کەرەج بە نهێنی لە سێدارە داوە.
