بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، چەندین شوێنی شاری هەولێر بە درۆنی ئینتحاری هێرش کراوەتە سەری.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، شەوی ڕابردوو لانیکەم ٢٠ درۆنی ئینتحاری لە شاری هەولێر لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە تێکشکێندراوە و نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان بپێکن. لە هەمان کاتدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەی هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرزتر دەکاتەوە و بە هۆیەوە بەرپرسانی هەرێم داوایان لە هاووڵاتیان کردووە کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
