لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی لە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان دیار نییە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ئاکام ئەبووبەکری و وەیسە محەممەدپوور“، بە هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵ و شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
