کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناویمحەممەد سوهراب زادە، هاوکات لەگەڵ بنەماڵەکەی بە بێ ئاگاداری و بەشێوەیەکی لەناکاو، لە لایەن هێزە جەنایەتکارەکانی ڕژیمەوە ئۆتۆمبیلەکەی دەکەوێتە بەر دەسڕێژی گوللە و بە هۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری ئەم جەنایەتە و هەروەها دۆخی تەندروستی ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.