کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی لەناوبردنی ژێرخانەکانی وزە و نەوتی ئێران لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە

هەڕەشەی لەناوبردنی ژێرخانەکانی وزە و نەوتی ئێران لە لایەن سەرۆک 1

 

ڕۆژی ڕابردوو، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی توندی لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند ئەگەر دانوستانەکان بە ئەنجام نەگەن، ژێرخانەکانی وزە و نەوتی ئێران بە تەواوی لەناو دەبات.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ترامپ جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە وێستگەکانی کارەبا، بیرە نەوتەکان و هەروەها دوورگەی خارک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ئامانجانە لە پلانی نوێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندایە و ئەمریکا ئامادەیە هەنگاوێکی نوێ بگرێتە بەر. هەروەها سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کردووە کە دانوستانەکان لەگەڵ دەستەیەکی نوێی ڕژیمدا بەردەوامن، بەڵام هۆشداری دا کە ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، هێرشەکان بە شێوەیەکی فراوانتر دەستپێدەکەن.