ڕۆژانی ڕابردوو، شاری سەقز و ناوچەکانی دەوروبەری تووشی بارودۆخێکی توندی ئەمنی بووە کە تێیدا گوشار لەسەر هاووڵاتیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا خاڵی پشکنینیان دامەزراندووە و بەردەوام هاووڵاتیان و ئۆتۆمبیلەکان دەپشکنن. هەروەها لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە هێرش کراوەتە سەر ماڵی هەندێک لە هاووڵاتیان و سەرەڕای پشکنینی ماڵەکانیان، کۆمەڵێک لە کەلوپەلەکانیان زەوت کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، سەرەڕای جێگیر کردنی هێزەکانی پەیوەندیدار بە سپای پاسداران لەو شارە، مانۆری هێزەکانی حکومەت بە ڕێژەیەکی بەرچاو زۆرتر بووە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیان.
