ڕۆژی ڕابردوو، پاش هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان ئەم هێرشانەی بە توندی سەرکۆنە کرد.
بەپێی ڕاگەیاندنە فەرمییەکان، ئەم هێرشە بەرەبەیانی سێشەممە ٤ی خاکەلێوە لە ناوچەی سپیلک لە قەزای خەلیفان ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگە گیانیان بەختکردووە و زیاتر لە ٣٠ کەس بریندار بوون. بەپێی دوایین زانیارییەکان، لانیکەم پێنج مووشەک و ژمارەیەک درۆن لە هێرشەکاندا بەکارهاتوون کە بەشێکیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندراون.ڕۆژی ڕابردوو، مەسرور و نێچیرڤان بارزانی ئەم هێرشەیان بە دەستدرێژییەکی دوژمنکارانە و بە پێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتی ناوبردووە و داوای ڕاگرتنیان کردووە. هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی بووە و داوایان لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم چەشنە هێرشانە بکەن.
