شەوی هەینی ٢٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتیان لە مەهاباد سەرەڕای هەموو گوشارەکانی هێزە ئەمنیەکان، ڕێوڕەسمی نەورۆزیان بەڕێوە بردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی هەینی لاوانی مەهاباد لە پردی شەهید شەماڵ کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان داگیرساند و شادی و خۆشی سەری ساڵیان دەربڕی. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە بە ڕێگری و گوشاری ئەمنی، بەر بە بەڕێوچوونی ڕێوڕەسمەکان بگرن، بەڵام سەرەڕای ئەو گوشارانە، جەماوەرێکی زۆر بەشداری ئەو ڕێوڕەسمانە بوون. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ ڕێوڕەسمەکان بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە ئەنجام دراون و تا ئێستا هیچ ڕووداوێکی ئەمنی تۆمار نەکراوە.
