کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەرپرچ دانەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی هەریر و سۆران

بەرپرچ دانەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی هەریر و سۆران

شەوی ڕابردوو، چەندین درۆنی ئینتحاری لە لایەن ڕژیمەوە ئاراستەی هرێمی کوردستان کران که زۆربەیان لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانەوە تێکشکێندران.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، شەش درۆن لە نزیک چیای کۆرەک لە دەوروبەری ناحیەی هەریر، سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ئاسماندا تێکشکان و دەنگی شەش تەقینەوەی بەهێز بیستراوە. سەرچاوەکان ئاماژە دەکەن کە ئەم تەقینەوانە پەیوەندییان بە خستنەخوارەوەی درۆنەکان هەیە و تا ئێستا زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام دۆخەکە نیگەرانی لە ناو دانیشتوانی ناوچەکە درووست کردووە.