کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزه‌کردنی ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

میلیتاریزه‌کردنی ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 3

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە میلیتاریزەکردنی شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها بە کار هێنانی هاووڵاتیان وەکوو قەلخانی مرۆیی، ژیانی دانیشتوانی کوردستانی بە تەواوی خستووەتە مەترسییەوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە شارەکانی سەردەشت، پاوە، ڕوانسەر، کرماشان، مەهاباد، سەقز، مەریوان و بانە، شوێنە گشتییەکان وەک قوتابخانە و زانکۆکان، لەگەڵ مزگەوت و هۆڵە وەرزشییەکان، بۆ جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکان و گواستنەوەی چەک بەکارهێنراون. ئەم هەنگاوانە لە کاتێکدایە کە بەپێی یاساکانی نێودەوڵەتی، بە تایبەتی کۆنونسیۆنی چوارەمی ژەنێڤ، جیاکردنەوەی شوێنە سەربازی و ناوچە مەدەنییەکان پێویستە. لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرتەکان باس لە مقاومەتی مەدەنی دەکەن کە لە هەندێک ناوچەی وەک گوندی گوگجەی مەریوان خەڵک توانیویانە هێزە چەکدارەکان لە شوێنەکانیان دەربکەن. هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان، هەڕەشەی تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هاووڵاتیان کراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون. لە هەمان کاتدا عەشیرە کۆچەرەکان لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە ناچار کراون کە شوێنەکانیان بەجێ بهێڵن و پاشان لە ناوچە جیاوازەکان تیپی زرهی و چەکی قورس جێگیر کراون.