ڕۆژی ڕابردوو، یەکێتی ئۆروپا لە ڕاگەیاندنێکی نوێدا ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی پەیوەندیدار بە ڕژیمی خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ١٦ کەس و سێ دامەزراوە بە هۆی پەیوەندیان بە سەرکوتی خۆپێشاندەران و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران سزا دراون کە لە نێوانیاندا چەند بەرپرسی ئەمنی و قەزایی بوونیان هەیەکە بە دەستدرێژیی و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان تاوانبار کراون. بەپێی ئەو گەمارۆیە نوێیە، هەموو داراییەکانی ئەو چەند کەسە دەستی بەسەردا دەگیردرێت و هەروەها گەشتیان بۆ وڵاتانی ئۆروپا بە تەواوی قەدەغە کراوە.
