کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە ناوخۆی ئێران

درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر چەند ئامانجێکی سەربازی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر چەند ئامانجێکی سەربازی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە چەند شاری جیاوازی ئێران درێژەی هەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە شاری ئیسفەهان بینای حەوزەی مقاوەمەتی بەسیجی ئیمام ڕەزا و هەروەها چەند ناوەندێکی سەربازی دیکە کراونەتە ئامانج. هەروەها بەندەر عەباس ڕاداری هێزی بەرگری ئاسمانی کۆماری ئیسلامی و لە چابەهار بنکەیەکی سەربازی بە مووشەک کەوتووەتە بەر هێرش. سەرچاوەکان باس لە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە چەند ناوچەیەکی تاران و شیراز دەکەن