ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بە هێرشێکی درۆنی کراوتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هێرشە بە درۆنێک ئەنجام دراوە و پاش تەقینەوەکە، هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی بڵاوەیان پێ کراوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان هێزە ئەمنییەکان بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵێنەوەیان دەستپێکردووە، بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر ئاستی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە و بەرپرسانی فەرمی هێشتا لەبارەی ئەم هێرشەوە لێدوانیان نەداوە.
