کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، كەمپی ئازادی لە نزیک كویە كە بارەگای حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە، بە مووشەك كرايە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكان، لە ماوەی نزیکەی بیست خولەكدا دوو جار مووشەك بەر ئەم كەمپە کەوتووە و بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، پاش هێرشەكە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەكە بیسترا و هەروەها بۆ ماوەیەكی كورت ئاگریش لە شوێنی تەقینەوەكە بەرز بۆتەوە. شایانی باسە کە هێشتا زانیارییەكی ورد لەسەر ئاستی زیانەكان بڵاونەكراوەتەوە