کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرش بۆ سەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە شاری سنە و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان

هێرش بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورموز لە لایەن ڕژیمەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل چەند ئامانجێکی سەربازی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە و هەندێک ناوچەی دیکەی کوردستانیان کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە شارە جیاوازەکانی سەقز، بانه و مەریوان چەند ناوەندی سەر بە سپای پاسداران و هێزە ئینتیزامییەکان کراونەتە ئامانجی هێرشە هەواییەکان. هەروەها لە گوندی بێکەڕەی مەریوانیش پێگەیەکی سپای پاسداران بە تەواوی وێران بووە و ژمارەیەک لە بیناکانی دەوروبەری ئەو شوێنەش زیانیان پێگەیشتووە. بە گوێرەی ئەم زانیارییانە، ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی هاوبەش لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئەنجام دراون