کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوڵکردنی پادگانەکانی سپای پاسداران لە شارستانی پیرانشار

چوڵکردنی پادگانەکانی سپای پاسداران لە شارستانی پیرانشار

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پادگانی سپای پاسداران لە شارستانی پیرانشار هەڵکەوتوو لە دەوروبەری فەلکەی سەدووقی، چوڵکراوە و هێزەکانی ئەو پادگانە بۆ چەند شوێنێکی ناو شار گواستراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، پێرسۆنێل و فەرماندەکانی سپای پاسداران پاش چوڵکردنی پادگانەکە گواستراونەتەوە بۆ مزگەوتی گشتی  شارستانی پیرانشار لە شەقامی ئازادی و قودس. هەروەها بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو کراونەتەوە، ژمارەیەکی دیکە لە هێزەکان بۆ چەند شوێنێکی دیکەی شار لەوانە هۆڵی دووهەزار کەسی ستادیۆمی پیرانشار، هۆڵی وەرزشیحیجابو هەروەها قوتابخانەیەکی شەوانە ڕاگوێزراون