کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی مەترسیدار بۆ دەرمانگایەک لە شاری پاوە

گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی مەترسیدار بۆ دەرمانگایەک لە شاری

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی مەترسیدار لەلایەن هێزە جەنایەتکارەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە گواستراوەتەوە بۆ دەرمانگایەک لە نزیک زیندانی شارستانی پاوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم دەرمانگایە لە ناوچەیەکی مەدەنی شار هەڵکەوتووە و دانیشتوانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک تەقەمەنی تر لە بینایەکی بەرامبەر بەم شوێنەدا جێگیر کراون. هەروەها بەپێی زانیارییەکان، خەڵکی شارستانی پاوە هاتوچۆیەکی زۆر بۆ ئەم دەرمانگایە دەکەن و بەهۆی نزیکبوونی ئەو شوێنە بە وێستگەیەکی بەنزین و ناوچەی مەدەنی، مەترسییەکی زۆری بۆ دانیشتوانی ئەو شارە دروست کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی بنکەکانی ڕژیم لە ناو چوون و ناچار بوون هێزەکانیان لە شوێنە گشتییەکان جێگیر بکەن.