ڕۆژی ڕابردوو، ئەنجومەنی قەڵەمی برلین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی خێرای حوکمی سێدارەی “پەیمان فەرح ئاوەر” بوو.
لە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “پەیمان فەرەح ئاوەر” ناسراو بە “شەیدا”، پاش چەندین مانگ ڕاگرتنی لە زیندانی لاکانی ڕەشت، بە تۆمەتی “شۆڕشی چەکداری دژ بە ڕژیم، موحاربە و تەبلیغ دژ بە ڕژیم” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئەو هونەرمەندە بوون. لە درێژەی بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ناوبراو بە بێ ڕەوەندێکی ڕوونی قەزایی و هەروەها سەرەڕای بێبەشکرانی لە سەرەتاییترین مافەکانی، ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە و پێویستە لە لایەن ڕژیمەوە سەبارەت بە ڕەوەندی دۆسیەکەی ڕوونکردنەوە ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکرێت.
