نزیکەی ١٢ هەزار مامۆستا و کارمەندی بواری پەروەردە لە ئەڵمان، لە ڕێکەوتی ٢٩ی ژانویه ٢٠٢٦، له پێناو بەرزکردنەوەی مووچە و باشترکردنی مەرجەکانی کار لە مانگرتنێکی سەراسەریدا بەشدارییان کرد.
ئەم مانگرتنه لەلایەن (یەکێتی فێرکردن و زانست) و لە شارە گەورەکانی وەک بەرلین، لایپزیگ و هامبورگ ڕێکخرا. لە بەرلین ٣٥٠٠ کەس، لە لایپزیگ ٣٠٠٠ کەس و لە هامبورگ ٢٥٠٠ کەس بەشدارییان کرد. هۆکاری ئەم مانگرتنه تێکچوونی کاری خوێندنگەکان، باخچەی منداڵان و زانکۆکان راگهیندراوه. شایانی باسه بەرزکردنەوەی مووچە به ڕێژهی ٧٪ یان زیادکردنی ٣٠٠ یۆرۆ لە مانگێکدا داواکاریی سەرەکی مامۆستایانه. یەکێتی فێرکردن و زانست هۆشداری داوە ئەگەر گفتوگۆکان بێئەنجام بن، مانگرتنەکە فراوانتر دەکەن. شایانی باشه کۆبوونەوەی سێیەمی گفتوگۆی مووچەکان لە نێوان ١١ تا ١٣ی فێبریەی ٢٠٢٦ بەڕێوە دەچێت.
